لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ئامادەبوونی هەزار و 263 نوێنەری 95 وڵات، گەورەترین کۆنفرانسی ساڵانەی پەروەردەیی بەڕێوەچوو. شاندی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداربوون.
ئالان محەممەد سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە کۆڕبەندی پەروەردەیی جیهانیدا بەشدارین کە ساڵانە لە مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت. لێرە چەندین دیدار و گفتوگۆ بەڕێوەدەچن و باس لە کێشە پەروەردەییەکان و بابەتە پەروەردەییەکان دەکەن. بابەتی ئەمساڵ ئامادەکردنی نەوەیەکە بۆ ئەوەی بتوانین گۆڕانکاری لە پەروەردەدا بکەین".
دکتۆر ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم دیدارە پێیگوتین ئەمڕۆ کە هەموو دنیا لە بواری پەروەردە و فێرکردندا خەمی داڕشتنەوەی سیاسەتێکی سەرلەنوێیەتی. بۆ ئێمەش و دنیای ئێمە ئەمە زۆر گرنگە و توانیمان سوود وەربگرین".
رێکخراوی "ئی ئێف" پێشتر بۆ هەڵسەنگاندنی زەمینەی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو کە ئامانج لێی باشترکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی و مەشق و راهێنان بوو بە مامۆستا و خوێندکاران.
کۆمپانیا و رێکخراوەکان لەم کۆنفرانسەدا کێبڕکێ دەکەن بۆ کارکردن لە بواری پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە جیهاندا و پێیانوایە هەرێمی کوردستان بەشە ئارامەکەی عێراقە.
کۆنفرانسی جیهانیی پەروەردە لە لەندەن هەموو ساڵێک لە مانگی کانوونی دووەمدا سەدان وەزیر، شارەزا و پسپۆڕی بواری پەروەردە کۆدەکاتەوە، لەنێوانیاندا بریتش کاونسڵ کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی بەریتانیە و لەساڵی 1934دا دامەزراوە، راستەوخۆ لەلایەن خانەوادەی شاهانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و کارکردن لە کوردستان بە کاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت.
شانێکى هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی پەروەردەیی له لهندهن دەکات
گەورەترین کۆنفرانسی ساڵانەی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.