سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند" له ئێستادا هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆمارنه‌كراوه، ئاماده‌كاری پێویستیشمان له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو جۆرێك رێگری له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ركه‌سێك له‌وڵاتی چینه‌وه سه‌ردانی عێراق بكات، له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه پشكنینی وردی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، رێگه‌ی پێ‌نادرێت بچێته ناو شوێنه گشتیه‌كانه‌وه و ده‌خرێته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه.
نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەم جار لەشاری وهانی چین بڵاوبوەوە، لەئێستادا زیاتر لە 500 حاڵەت تۆمارکراوە و 17 کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەرچەندە بەرپرسانی چین و هەریەک لە حکومەتی رووسیا و ئەمریکا بەڵێنی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەیان داوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ڤاکسینێکی کاریگەر بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکە رابگەیەنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە لەپەراوێزی کۆبونەوەکانی داڤۆسدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پلانی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایۆسی کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.