Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 09:06

عێراق شەشەمین وڵاتی عەرەبییە لەرووى گەندەلییه‌وه‌

دانیمارک و نیوزلەندا لە پلەی یەکەمدا دێن
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی  له‌ راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگه‌یاند" دانیمارک و نیوزلەندا لە پلەی یەکەمدا دێن ، کە کەمترین گەندەڵی لەو وڵاتانەدا تۆمارکراوە و لە کۆی 100 خاڵ 87 خاڵیان بەدەستهێناوە، هاوکات فنلەندا پلەی دووەم و سەنگافورە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەیان بەدەستهێناوە.
 
سەبارەت بە عێراقیش  رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند" عێراق لەسەر ئاستی جیهان بۆ شەفافیەت 162ه‌مین وڵات بووە بۆ ساڵی 2019 و پێش وڵاتانی بۆرندی و کۆنگۆ کەوتوەتەوە و 20 خاڵی وەرگرتوەو هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئاستى ولاتانى عه‌ره‌بیش به‌ پله‌ى شه‌شه‌م دێت.

هەرەها بە گوێرەی ریزبەندییەکە "سۆماڵ، باشوری سودان، سوریا، یەمەن، ڤەنزوێلا، سودان، گینیا، ئەفغانستان و کۆریای باکور لە پلەکانی خوارەوەی ریزبەندییەکەدان و بەرزترین رێژەی گەندەڵی و ناشەفافیەتییاندا تێدا تۆمارکراوە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.