Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 23:29

ئه‌مشه‌و خوێندنی باڵا ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی راده‌گه‌یه‌نێت

لەڕێگەی ویبسایتی زانکۆکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەرده‌گرنەوە
کوردستان TV
100%

ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسەنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى سەڵاحەدین و سلێمانى و دهۆک رادەگەیەنرێت.

محەمەد حوسێن، سەرۆکى لیژنەى پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاست بۆ بەشداربوان لە خولەکانى فێرکارى زمانى ئینگلیزى رابگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بەشداربوانەی کە ڕۆژی 18-1-2020 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست یان ئەنجامداوە دەتوانن لەڕێگەی ویبسایتی زانکۆکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە. 

محەمەد حوسێن باسی لەوەشکرد، كۆی بەشداربوان لە تاقیكردنەوەكانی دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسەنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى سەڵاحەدین و سلێمانى و دهۆک بریتیە لە هەزار و 452 بەشداربوو، كە 489 لە زانكۆی سەڵاحەدین و 657  لە زانكۆی سلێمانی و 306  لە زانكۆی دهۆك بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.