Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 17:27

بۆ یەکەم جارە ئەم جۆرەهێلکەیە دەستی بەسەردا دەگیرێت

بە نایاسایی داخڵکراون
کوردستان TV
100%

 

(3,500) سێ تەن وپێنج سەدکیلۆ هێلکەی قاچاخ لەلایەن بازگەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی (سەلاحەددین-کۆڕێ) دەستی بەسەردا گیرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر هاتووه‌، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەم جۆرە هێلکەیە بە نایاسایی داخڵکراون، ڕێکەوتی(9) نۆ مانگی لێدراوە وەبەشێک لەم ھێلکەیە ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نیە،بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نابێت هێلکە ڕێکەوتی دەرچوون و بەسەرچوونی زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت.

راشیگەیاند، لای ئێمە تەندروستی خەڵک لەو بازرگانانە گرنگترن و هەر جۆرە هێلکەیەک بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێر، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بەئامادەبوونی نوێنەری قایمقامیەتی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری ھەولێر و بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی بڕیاردرا ئەو هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو گواسترایەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا.

شایەنی باسە لەسەر ئەم کەیسە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیراوە کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.