نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا رایگه‌یاند، عێراقییه‌كان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و ئه‌مریكاش هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له‌م كاره ناكات.
جه‌یمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن لەبارەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند" له‌ئێستادا جوڵه‌یه‌ك له شه‌قامی عێراقی هه‌یه، له‌سه‌ر عێراقییه‌كان خۆیانه، كه بڕیار له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌یان بده‌ن.
لەبارەی دەستتێوەردانی وڵاتەکەی لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، جێفری روونیکردەوە" ئه‌مریكا هیچ دهستتێوهردانێك له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا ناكات".
رونیشیکردەوە" گفتوگۆی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق، بڕیارێكی تایبه‌ت بهعێراقییهكانه، به‌هه‌مان شێوه‌ش بابه‌تی حكومه‌تی نوێ په‌یوه‌ست نیه به ئێرانه‌وه.
جێفری ئەوەشی خستەڕوو" ئێمه ئاماده‌ییمان له عێراق هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خواستی حكومه‌تی عێراقه، به‌پێی رێكکه‌وتنی ساڵی 2014 به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، مانه‌وه‌شمان له‌و وڵاته په‌یوه‌سته به‌بڕیاری به‌غداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.