ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، بڕیارێكی ده‌ركرد و تێیدا رایگه‌یاندووه، له ئه‌مڕۆوه هیچ بڕیارێكی دادگای باڵای ئیتیحادی كاری پێ ناكرێت.
نووسراوه‌كه ئه‌مڕۆ (23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) ده‌رچووه و تێیدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌موو دامه‌زراوه و دادگاكان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه كار به هیچ بڕیارێكی دادگای ئیتیحادی نه‌كه‌ن، چونكه ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ته‌واو نییه و بڕیاره‌كانی هێزی یاساییان نییه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ر بڕیارێك له دادگای ئیتیحادی ده‌ربچێت، شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌ستووری نییه.
هۆكاری له‌ده‌ستدانی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی دادگای باڵای ئیتیحادی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دادوه‌ر فاروق سامی خانه‌نشین كراوه، كه ئه‌ندامی دادگاكه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.