ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لافیته‌یه‌كی هۆشداری له‌سه‌ر دیواری كۆنكرێتی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه هه‌ڵواسییوه‌و هۆشداری ده‌داته خۆپیشانده‌ران.
له سه‌ر لافیته‌كه نووسراوه "ئه‌م خاڵه مه‌به‌زێنه، له حاڵه‌تی به‌زاندنی، رێوشوێنی توند له دژت ده‌گرینه‌به‌ر و به‌رپه‌رچت ده‌ده‌ینه‌وه.
دانانی ئه‌و هۆشدارییه له كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و به پشتیوانی شیعه‌كان، خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی بوونی هێزه بیانییه‌كان له عیراق ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.