جیمس جیفری نێرده‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتن دووپاتی كرده‌وه كه كرده سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ڕاگیراون، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نامه‌گۆرینه‌وه له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
گوتیشی ئه‌ركی ئێمه له عێراق به‌پێی ڕێككهوتننامهیهكه كه له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ به‌غدا مۆركراوه، ئه‌ویش بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسی داعشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان ئاماده‌ن له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ڕێك بخه‌نه‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به ئاره‌زووی حكومه‌تی به‌غدا له عیراقن و ئایینده‌شیان به بڕیاری به‌غداوه په‌یوه‌سته.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.