ئه‌مه‌ریكا سزای خسته‌ر سه‌ر 2 كه‌سایه‌تی و 6 كۆمپانیای په‌یوه‌ست به كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێرانی .
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند: دوو كه‌سایه‌تی و شه‌ش كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له شانشینی ئیمارات و هۆنگ كۆنگه و له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی كار ده‌كه‌ن، له پڕۆسه‌ی پاره‌داركردن به سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێوه‌گڵاون، به‌م هۆیه‌شه‌وه ناویانی خستووه‌ته لیستی سزاكانی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه كه‌سی یه‌كه‌م ناوی عه‌لی بیاندریانه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تریلیانس پیترۆلیۆمه‌وه هه‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان هاووڵاتییه‌كی چینییه به ناوی ژیکینگ وانگ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شاندۆنگ ئۆیوانگواوه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوی كۆمپانیاكانیش بریتین له تریلیانس ، زیگ ئه‌نه‌رجی، پیک وی‌و، جیاشینگ، بنتاکو دی ئێم سی سی و شاندۆنگ کیاوانگوا.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه به گوێره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رجه‌م سامانی ئه‌و كۆمپانیایانه له ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كرێن و رێگه‌ش نادرێت هیچ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانیش سزا ده‌درێن.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران كردوویانه، هه‌ریه‌ك له‌م كۆمپانیانه سزا دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.