له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی نارازیبوون له عێراق تا ئێستا زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له دوایین راپۆرتیدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی تووندی خۆی له باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ و چۆنییه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی عێراقی، رایگه‌یاند: له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 كه ده‌ستپێكی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری نارازیبوونه له عێراق، تا ئێستا زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك و فیشه‌كی راسته‌قینه، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و به‌پێی دوایین ئاماری ئه‌وان تا ئیستا زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.