لە شه‌وى رابردوودا له سنوورى مێرگهسورو ده‌ڤه‌رى بارزان تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24-01-2020 بەفربارین بەردەوامە و نزیکەی 50 سانتیمەتر له مێرگه‌سۆر بەفر باریوە، رێگە و بانەکان داخراون و ھاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێل پەکی کەوتووە.
هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكى به‌فر بارین سنوورى ئاكرێى گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆى به‌فربارینه‌وه، ڕێگاى سه‌ره‌كیى بارزان - ئاكرێ له پێچه‌كانى چیاى پێرس له سنوورى ناحیه‌ى دینارته، داخرا.
شه‌وى ڕابردوو 23/1/2020 شهپولێكى به‌فربارین چیاى پێرسى گرته‌وه، تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له ڕاماڵینى به‌فر، به‌ڵام بارینى به‌فر به‌رده‌وامه بۆیه تا ئێستا ڕێگاكه نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێگاوبانى ئاكرێ باسى له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا زیاتر له 35 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
له لایه‌كى تره‌وه لەراگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای چۆمان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە هەردوو دیوی رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان، ئاستەنگی دروست بووە و داوا دەكەین گەشتیاران گەشتەكانیان دوابخەن.
لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی چۆمان رایگەیاندوە،"هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، کەچەند ڕۆژێکە ڕێگای حاجی ئۆمەران ئاستەنگی هاتوچۆکردنی بۆ دروستبوە، بەردەوام تیمەکانی بەفرڕاماڵینی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر/ کەرتی چــواری سۆران لەم ڕێگا گشتییە بەفریان ڕاماڵیوەو جوڵەی هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان بەردەوامی هەبوە، ئێوارەی ڕۆژی 1/23/2020 بەهۆی کەشوهەوای ناجێگیر لەدیوی وڵاتی ئێران بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگاکان داخراون، جوڵەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی کاتی نەماوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.