دوای نیوه‌رۆی رۆژی 24/1/2020، دوای ته‌واوبوونی كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس و به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی كرد و به‌رسڤی چه‌ند پرسیارێكی په‌یامنێرانی دایه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له لێدوانه‌كه‌یدا لەبارەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو دانانی ئاڵای کوردستان وتی، من پێموایە جێی خۆشحاڵییە بۆ هەموو کوردێک لە هەر شوێنێک بێت، پەیامەکەش تەنها بۆ کوردی عێراق نەبووە، بۆ هەموو کوردێک بووە کە خۆشحاڵ بن بەوەی ئەمە کراوە. ئەم رێزلێنانە رێزلێنان نییە بۆ کەسێک، بەڵکو رێزلێنانە بۆ خەبات و قوربانیدانی میللەتێک و خوێنی شەهیدانی میللەتێک کە لە مێژوودا ماندووبوون و خەباتیان کردووە و زەحمەتیان کێشاوە. من پێموایە ئەو ئاڵایە رەنگدانەوەی هەموو ئەو مێژووەی میللەتی ئێمەیە کە ئەمڕۆ دانراوە کە بۆ کەسێک نەبووە، بۆ هەموو میللەتی کوردبووە و منیش پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەم.
نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی رۆڵی پێشمه‌رگه‌شیان كردووه‌و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، ترەمپ رێز و پێزانینێکی زۆری هەبوو بۆ رۆڵی پێشمەرگە و رۆڵێ هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی لە ناوچەکە، هەم بۆ پاراستنی پێکهاتەکانی ناوچەکە و هەم رێز و پێزانینی هەبوو بۆ هەرێمی کوردستان کە بووەتە پەناگەیەک بۆ خەڵکی دیکە و شوێنێکی ئارامە، رێز و پێزانینی هەبوو بۆ رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕوونەوەی شەڕی داعشدا.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان لەباره‌ی خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەكانی ئه‌مریكا وتی، هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لە عێراق روونە، ئێمە پێمانوایە ئەو هێزانە لەسەر داوای عێراق بۆ یارمەتیدانی عێراق لە ساڵی 2014ـەوە هاتوون، پێشمانوایە و هەتا ئێستاش وا دەبینین کە مانەوەیان لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستە، چونکە تاوەکو ئێستا داعش مەترسییەکی گەورەیە، نەک بۆ کوردستان بەڵکو بۆ هەموو عێراق. لەبەرئەوە ئێمە پێمانوایە دەبێت بمێننەوە تاوەکو ئەوکاتەی هەموو لایەکمان بە قەناعەتەوە دەتوانین بڵێین داعش تەواو بووە. هاوكات وتیشی، ئێمە پێمانوایە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هەموو عێراق پێویستە، ئێمە بە ئاشکرا رامانگەیاندووە و گوتوومانە و لەگەڵ ترەمپیش باسمان کردووە.
له‌به‌ر رۆشنایی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی جیهانیی داڤۆس و له باره‌ی ئاستی دیپلۆماسیه‌تی كورد، نێچیرڤان بارزانی وتی: ئێمه به فه‌رمی له لایه‌ن كۆڕبه‌ندی داڤۆسه‌وه داوه‌تكرابووین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداریمان كردووه. بۆ ئێمه ده‌رفه‌تێكه روانگه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم، پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی وڵاتانی دیكه باس بكه‌ین. ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه جێی بایه‌خی وڵاتانه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی دیكه كۆبووینه‌وه. روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یانده هه‌موو لایه‌ك. ئاستی دیپلۆماسی هه‌رێم باشه. هه‌رێم وه‌ك پێگه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی عێراقدا و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان : ترەمپ ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کرد
نێچیرڤان بارزانی: دانانی ئاڵای كوردستان په‌یامه بۆ هه‌موو كوردێك و ته‌نیا بۆ كوردی عێراق نییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.