دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، تیروپشكی قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕاكێشرا
له تیروپشكه‌كه‌دا، شازده یانه‌ی گه‌یشتوو بۆ ئه‌م قۆناغه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كرانه‌وه، له ئه‌نجامدا، یانه‌ی ڤالێنسیا پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیۆنیسای پله دوو، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له ڕیزی یانه پله دووه‌كان دایه، هه‌رچی یانه‌ی بارسێلۆنای خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه، له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لێگانیس ده‌كات، یاریه‌كانی قۆناغی شازده له بیستوهه‌شت و بیست‌ونۆ و سیی ئه‌م مانگه به یه‌ك گه‌ڕ سازده‌كرێت و یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش، له قۆناغی شازده به دواوه سیستمی ته‌كنه‌لۆژیای ڤار له یاریه‌كانی جامی شای ئیسپانیا په‌یڕوه‌ده‌كرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.