ڕاهێنه‌رو به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسناڵ داواكاری دانی سیبایۆسی ئیسپانیان ڕه‌تكرده‌وه كه داوای كردبوو ڕێگه‌ی پێبده‌ن كۆتایی به ماوه‌ی خواستنی له ڕیزی یانه‌كه بهێنێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد كه سیبایۆس به‌م دواییه داوای له ئیداره‌ی تیپی تۆپچیه‌كان كردبوو ڕێگه‌ی پێبده‌ن به شێوه‌ی پێشوه‌خت كۆتایی به ماوه‌ی خواستنی له ڕیزی یانه‌كه بێنێت و بچێته یانه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام میكێل ئارتیتای ڕاهێنه‌رو به‌رپرسانی یانه له‌نده‌نیه‌كه ئه‌م دواكاریه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و ئاماده‌نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری یاریزانه ئیسپانیه‌كه بن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئه‌ی سیی میلان و ڤالێنسیاو ڕیال بێتیس گرنگی به تواناكانی ئه‌م یاریزانه ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن
جێگای باسه سیبایۆسی ته‌مه‌ن بیستوسێ ساڵ له هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه به شێوازی خواستن بۆ یه‌ك ساڵ په‌یوه‌ندی به ئارسناڵ كرد‌و هێشتا شه‌ش مانگی ماوه بۆ ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌ستی خواستنی له ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه‌دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.