فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێگای محه‌مه‌د قاسم و پردی ئه‌حرارو هه‌ردوو گۆڕه‌پانی قورتوبه‌و ته‌یران - یان بۆ هاتوچۆ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵگرتنی كۆنكریته‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌للانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
هاوكات فه‌ریق روكن محه‌مه‌د حه‌مید ،سكرتێری تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه پردی ئه‌حراریان كردۆته‌وه‌و ده‌مه‌و عه‌سر- یش پردی سنه‌ك ده‌كه‌نه‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، هێزی زیاتری ئه‌منی ره‌وانه‌ی گۆره‌پانی ته‌حریر كراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.