له كه‌سه كاریزماییهكانی ئه‌م سه‌ردمه، كێ له‌چاو بگرم باشه؟
له كۆڕێكدا ئه‌م پرسیاره‌م لێ كرا
له وه‌ڵامدا گوتم: كه‌سایه‌تیی كاریزمایی زۆرن، ده‌توانیت یه‌كێكیان بۆ خۆت بكه‌یت به مۆدێل. ده‌شتوانیت پێی سه‌رسام بیت و بیكه‌یت به نموونه‌یه‌كی باڵا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت، تۆش به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كاریزمایی بیت، بیر له‌وه مه‌كه‌وه لاسایی ئه‌و كه‌سه بكه‌یته‌وه، چونكه لاساییكردنه‌وه هیچ ئه‌نجامێكی باشی نابێت، به‌لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سێكی كاریزمایی نابیت به كه‌سێكی كاریزمایی. بۆیه تا بۆت ده‌كرێت خۆت له‌سه‌ر ستراتیجه‌كانی كاریزما ڕابهێنه، تا بۆت ده‌كرێت ئاشنایی كهرهكتهر و كه‌سایه‌تیی كه‌سانی كاریزما ببه، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی كاریزمایان لێك بده‌وه. بزانه ئه‌و خاڵانه چین، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و جۆره كردووه به كه‌سی كاریزمایی. ئه‌و خاڵانه پیاده بكه، ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بكه. به‌ڵام به مه‌رجێك لاسایی ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌یته‌وه، چونكه له هه‌موو بارودۆخێكدا ده‌بێت ته‌نیا خۆت بیت.
هه‌ر یه‌ك له ئێمه كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، هیچ ئاده‌مییه‌ك له ئاده‌مییه‌كی تر ناچێت. وه‌كوو پێشتر، له وتاره‌كانی دیكه‌دا، هه‌روه‌ها له كتێبی (ستراتیجه‌كانی كاریزما)دا باسم كردووه، هه‌موو كه‌سێك ماكی كاریزمای له ناخدا هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانێت چۆن په‌ی پێ به‌رێت. ڕه‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌ت به‌لاوه سه‌یر بێت، ڕه‌نگه پێت وا نه‌بێت كه هه‌ر یه‌ك له ئێمه كه‌سێكی تایبه‌ته، ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له‌یه‌كچوونی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن به بیانوو، گوایه زۆربه‌مان، له زۆر شت‌دا، له یه‌ك ده‌چین. ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه ناكاته ئه‌وه‌ی، كه سه‌ت له سه‌ت وه‌كوو یه‌ك بین. ئه‌و ڕووخسار و سیمایانه‌ی، كه‌وا ده‌ری ده‌خن ئێمه وه‌كوو یه‌كین، ئه‌و سیمایانه ڕه‌هه‌نده هاوبه‌شه‌كانن، كه لێكچوون دروست ده‌كه‌ن. به‌ڵێ به ڕواڵه‌ت له یه‌ك ده‌چین، له جلوبه‌رگ و ڕه‌نگی پێست و له زۆر شتی دیكه‌دا له یه‌ك ده‌چین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ئه‌زموون و زانیاری و هه‌ست و سۆز و زیره‌كی، هه‌ریه‌ك له ئێمه جیهانێكی تایبه‌ته! كه‌سمان له‌وی تر ناچێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه تۆ كه‌سێكی جیاواز و تایبه‌ت بیت، كه‌سێكی جیهاههڵكهوتوو بیت، كه‌سێك بیت له هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌چیت له‌م جیهانه‌دا، درككردن به‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه، وات لێ ده‌كات خۆت به كه‌سێكی كاریزمایی بزانیت، خه‌ڵكیش هه‌ست به‌و كاریزمایهت بكه‌ن. واته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك د‌رك به كاریزمات بكه‌ن، ده‌بێت خۆت سه‌رچاوه‌كه‌ی له ناخی خۆتدا بدۆزیته‌وه، پاشان پێویست به‌وه ده‌كات له جووڵه و زمانی جه‌سته و شێوازی گفتوگۆ و وتاری زاره‌كیدا نمایشی بكه‌یت، كه ئه‌م هه‌سته له‌ناختدا چه‌كه‌ره‌ی كرد، ئه‌مجا باوه‌ڕ به‌وه دێنێت، كه تۆ شتێكت پێیه، ده‌توانیت به‌م جیهانه، به كه‌سانی دیكه، به كۆمه‌ڵی ببه‌خشیت. ئه‌م هه‌سته بوونت زیاتر ده‌سه‌لمێنێت، كاریزمای كه‌سایه‌تیت به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌ر ئه‌م ههستكردنهت به بوونی خۆت، وات لێ ده‌كات، گه‌لێك هه‌ستی نه‌رێنی له چه‌شنی ترس و شه‌رم و دوودڵیت له‌لا بڕوێنێته‌وه، چیدی سڵ له تێكه‌ڵبوون و پێوه‌ندی به‌ستن نه‌كه‌یته‌وه. كه‌سی كاریزمایی له‌ناو خه‌ڵكی تردا كاریزمای خۆی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رتدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، تاكه ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ ده‌رخستنی كاریزمات ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت خۆت بیت، نه‌ك كه‌سێكی تر. به‌داخه‌وه زۆر جار پێمان وایه، كه به‌لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سانی لێهاتوو ڕێگاكه كورت ده‌كه‌ینه‌وه، خۆمان وه‌ك كه‌سێكی لێهاتوو نمایش ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م جۆره خۆنمایشكردنه، ڕووكه‌ش و ساخته‌یه، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا تێپه‌ڕێت، دڵنیا به به‌سه‌ر كه‌سانی ژیر و دانادا تێ ناپه‌ڕێت.
هه‌ر كاتێك هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت ببی به كه‌سێكی تر، هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سه مه‌زن و سه‌ركه‌وتوو و لێهاتوو بێت، تۆ نه‌ك ته‌نیا له‌و ههوڵهتدا سه‌ركه‌وتوو نابیت، بگره ڕه‌سه‌نێتی و تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆیشت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت. ئینجا ڕه‌نگه به خۆت نه‌زانیت، كه بوویت به كه‌سێكی ساخته. ئه‌وانه‌ی زۆر به ئاگایی و به پلان و به نه‌خشه‌وه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن، كه ببن به كه‌سێكی دیكه، یان خۆیان وه‌كوو كه‌سێكی دیكه بنوێنن، ئه‌وانه له‌ناو كۆمه‌ڵدا وه‌كوو كه‌سانی ساخته (موزه‌یه‌ف) ته‌ماشا ده‌كرێن. مرۆی ساخته هه‌رگیز كه‌سانی ڕاسته‌قینه، كه‌سانی ڕه‌سه‌ن، به‌ره‌و خۆی ڕاناكێشێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بتوانێت كاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر هه‌ندێك خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت، ئه‌و كاریگه‌رییه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كورته، پاشان ماسك و ده‌مامكی ڕووخساری ساخته‌ی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌بێت، پێویستیش ناكات نموونه و به‌ڵگه بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م بهێنمه‌وه، چونكه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه له كۆمه‌ڵدا كه‌م نین، با هه‌ر كه‌سه و له‌لای خۆیه‌وه نموونه‌ی كه‌سێكی ساخته له‌چاو بگرێت، بزانه ئه‌و كه‌سه چ جۆره ئادهمێكی به‌ره‌و خۆی ڕاكێشاوه، بزانه چ جۆره كه‌سانێكی لێ ئاڵاون.
نووسه‌ر و پسپۆری بواری پێوه‌ندی و لێكترگهیشتن، داڤید كلارك، ده‌ڵێت: كه‌سانی ساخته كه‌سانی له شێوه‌ی خۆیان، واته كه‌سانی ساخته به‌ره‌و خۆیان ڕاده‌كێشن. به هه‌مان شێوه‌ش، كه تۆی ڕاسته‌قینه و ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ خۆت، كه‌سانی ڕاسته‌قینه به‌ره‌و خۆت ڕاده‌كێشیت.
ن/ د. فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.