مامۆستا غازی حەمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە پەروەردەی چۆمان، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی نالەباری کەش و هەوا، تەنها خوێندنی قۆناغی بنەڕەتیمان لە سنووری حاجی ئۆمەران کردە پشوو، ئەمەش دوای ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هات کە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی ئاگادار کردەوە کە بەهۆی بەفر و سەرماو سۆڵە، لە هەر شوێنێک و ناوچەیەک ئاستەنگ بۆ مامۆستایان و قوتابیان درووستبێت، سەرپشکن دەوامی فەرمیان بکەنە پشوو.
گووتیشی: ئەم بڕیارە تەنها قوتابخانەکانی ناو سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران دەگرێتەوە، تا ئەوکاتەی کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە، ئەگینا لە تەواوی قوتابخانەکانی سنوورمان ئەمڕۆ دەوامی فەرمی قوتابخانەکان ئاسایی بوو.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.