Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:28

ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە چین بەرزبوویەوە بۆ 41 حاڵەتی گیان لەدەستدان

لەسەر ئاستی جیهان 1300 کەس دووچاری ئەم ڤایرۆسە بوون
کوردستان TV
100%


چین رایگەیاند، تائێستا 41 کەس گیانیان لەدەست داوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەکاتێکدا 1300 کەس لەسەر ئاستی جیهان دووچاری ئەم ڤایرۆسە بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی تەندروستیی چین هەوڵدەدەن لە رێگریکردنی گوازرانەوەی ڤایرۆسەکە بۆ چەند وڵاتێک.

ئەمڕۆ شەممە 25ی کانوونی دووەم لیژنەی تەندروستیی نیشتمانی چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆی گشتی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونی پشتڕاست کرایەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 1287 کەس.

هەروەها ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە رۆژی هەینی لە 26 حاڵەتەوە بەرزبوویەوە بۆ 41 حاڵەت، هەموو حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە شاری ووهانی چین کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە رووی داوە، کە بەشێوەیەکی کرداریی لە رووی تەندروستییەوە جیاکراوەتەوە، هەروەها هەوڵەکانی چین بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامە.

شایەنی باسە، دوای چین چەند وڵاتێکی دیکە ئاشکراکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لە وڵاتەکانیان راگەیاند، ئەوانیش: تایلاند، ڤێتنام، سەنگاپوورە، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایوان، نیپاڵ، مالیزیا، فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.