Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 19:38

بارەگای بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان ده‌کات

هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات
کوردستان TV
100%


بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.

سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.

هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.

بارەگای بارزانی
٢٥ـی ١ـی ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.