Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 19:38

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

جەخت لە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرایەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران. جەخت لە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرایەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم . 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە مایەی هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر دانیشتووان و پێویستە هەماهەنگییەکی باشتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا هەبێت و بە شێوەیەکی هاوبەش رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم . 
وەزیری بەرگری عێراقیش  وێڕای ستایشکردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە ، ئامادەییشی بۆ هەماهەنگی زیاتر لەو بوارەدا دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.