رووداوێكی كه‌م وێنه‌دا له وڵاتی هیندستان بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاكانی جیهان هه‌روه‌ها رووداوه‌كه بووه‌ته هۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچ و كوڕێك، به هۆی ئه‌وه‌ی دایك بووك و باوكی زاوا و بووك په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هاوسه‌رگیری كوڕ و كچه‌كه‌یان به‌ر شوێنێكی نادیار رۆیشتوون.
رۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یل”ی به‌ریتانی رایگهیاندووهكه بوك و زاوایه‌ك چه‌ند رۆژێك پێش رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییان، به ناچاری ئاهه‌نگه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، چونكه باوكی زاوا و دایكی بوك په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌بوه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.
رۆژنامه‌كه زیاتر بڵاوی كردۆته‌وه كه هه‌ردوو خێزانه‌كه لای پۆلیس زانیاری خۆیان پێشكه‌شكردوه، به‌پێی زانیاریه‌كانیش پیاوه‌كه كۆتاجار له ناوچه‌ی كترام له سورات بینراوه، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌ش كۆتاجار كه بینراوه، له ماڵه‌وه ده‌رچوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ناسیاوێكی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی كه رایانكردووه ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و دوو عاشقه له منداڵیه‌وه یه‌كترییان ناسیوه و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا هه‌بوه، به‌ڵام به هاوسه‌رگیری كۆتایی نه‌هاتوه، هه‌ڵاتنیشیان پێكه‌وه دوای ئه‌وه‌دێت، كه زاوا ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریه بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/خوا كوڕك
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.