ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌رێكه‌وتوون و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه كه هێزێكی ئه‌منی گه‌وره له‌ده‌وربه‌ری گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبوونه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها له‌به‌ری گۆڕه‌پانی خه‌للانی و پردی سنه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه‌و چه‌ند خێوه‌تێكیان سووتاندووه.
له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران رووبه‌رووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا 17 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.