Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:43

زه‌ریف: ئەو کەسەی موشەکی ئاڕاستەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ده‌ستگیرکراوه‌

ئاساییه‌ كه‌سوكاری خۆپیشاندان بكه‌ن
کوردستان TV
#11
100%


وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند: ئەو کەسەی موشەکی ئاڕاستەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە كرد ده‌ستگیركراوه‌، كەسوكاریان لە ئێرانن، ھەربۆیە ئاساییه‌ كە ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپێشاندان بكەن.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ھەفتەنامەی شپیگلی ئەڵمانی رایگەیاند، ئەو كەسەی موشەكی ئاراستەی فرۆكە ئۆكراینییەكە كردووە دەستبەسەركراوە، ئەو كەسانەی لە فڕۆكەی بوئینگ 737-ی ئۆكراینا گیانیان لەدەستدا كەسوكاریان لە ئێرانن، ھەربۆیە ئاسایی كە ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپێشاندان بكەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران ده‌شڵێت: تارانیش بەرپرس نییە لە دەرنگ کەوتنی
زانیارییەکان لەوبارەیەوە، بەهۆی ئاڵۆزی دۆخەکەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: هەندێک پرس هەیە کاتێکی زۆری دەوێت، (32) ساڵ لەمەوبەر ئەمەریکا فڕۆکەیەکی ئێرانی خستەخوارەوە، تائێستا بە فەرمی داوای لێبوردنی نەکردووە، ئەفسەرە بەرپرسەکانی ئەمەریکاش رێزلێنانیان بۆ کراوە، لەکاتێکدا تاران بەرپرسی سەرەکی دەخاتە زیندانەوە.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.