له زیقاڕ، سێ كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران به‌فیشه‌كی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
گرژی له نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای زیقار، سێ خۆپیشاندەر كوژران، دەیان خۆپیشاندەری تریش برینداربوون، له‌برینداره‌كان ئاسه‌واری فیشه‌كیان پێوه‌یه‌و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌شێكی دیكه‌شیان ئاسه‌واری بۆمبی فرمێسكرێژیان پێوه‌دیاره.
پێشتر بڵاوكرابوەوە، ئەمڕۆ لەدرێژەی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا، دیوانیە و كەربەلا، لانی كەم 22 خۆپیشاندەر برینداربوون.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای بەسڕە بەچۆڵی دەركەوتوون، بەهۆی ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەواوی خێوەتی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سووتێنران.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و شوێنانه‌ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه، كه خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین پرد و شه‌قامی سه‌ره‌كییان له‌و شاره كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.