Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 14:25

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز ( خارپێت) دەربڕی
کوردستان TV
#7
100%


مەسرور بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز ( خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز ( خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی و، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.