Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:43

سه‌رۆکی چین: وڵاته‌که‌مان رووبەڕووی دۆخێکی زۆر خراپ بووەتەوە

ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری دەزگا تەندروستییەكانی چین، تاوەكو ئێستا لەو وڵاتەدا هەزار و 277 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەهۆیەوە 41 كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی چین راشیگەیاند، دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، وڵاته‌كه‌مان رووبەڕووی دۆخێکی زۆر خراپ بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25-1-2020  شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین لەمیانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌ نووسینگه‌ی سیاسی خۆی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سازكرد.

ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تائێستا 41 کەس بەهۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش کە كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و په‌تایه‌ له‌ ته‌واوی هه‌رێمه‌ خۆڕێبه‌رییه‌كان، هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌ت و ویلایه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ هەزارو 277 كه‌س كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی 237یان سه‌خته‌.‌‌

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.