Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 20:06

دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێران: نه‌خێر، سوپاس، دانوستان پێویست ناکات

وەڵامی داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئێرانى بۆ دانوستان دایه‌وه‌
دۆناڵد تره‌مپ
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وەڵامی داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ دانوستان دایه‌وه‌ و گوتی، دانوستان پێویست ناکات. 

دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە تویتێکدا نووسیویەتی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە کە وڵاتەکەی بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، لە بەرامبەردا ترەمپ نووسیویەتی نەخێر سوپاس، وەک وەڵامێک کە واشنتن بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات. 

دوێنێ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دێرشپیگیلی ئەڵمانی رایگەیاندبوو کە تاران دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیش، ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بکات، به‌ڵام به‌ مه‌رج، شیاوی باسه‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌ زمانی فارسی له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی نه‌خێر، سوپاس.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.