Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 17:05

تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە

ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە کردووە
نەخۆشی کۆڕۆنا
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ووڵاتی چین و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئەم نەخۆشیە لە ووڵاتانی تر، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان تی ڤی دکتۆر محەمەد قادر ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە. 

هەروەها ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە کردووە و لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوام لەسەر هێڵن.

ئەنفلەوه‌نزای کۆڕۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی توندە ، تووشی کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ دەبێت لە گشت تەمەنێک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.