Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:17

له‌ خانه‌ی فه‌رهه‌نگی شین باس له‌ کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگا و ڕاگه‌یاندن کرا

ده‌یان گه‌نج و رۆشنبیر له‌ كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بوون
کوردستان TV
100%

خانه‌ی فه‌رهه‌نگیی شین كۆڕێكی بۆ راگه‌یاندكار (ئیسماعیل ئیبراهیم ) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زاری كرمانجی له‌ باره‌ی (كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا و ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌) سازكرد.

رێكان وه‌لید، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌ی فه‌رهه‌نگیی شین، راگه‌یاند: له‌به‌رده‌وامی كارو چالاكییه‌كانماندا به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنی گه‌نجانمان به‌ پرسی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا و راگه‌یاند به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌، كۆڕێكمان بۆ راگه‌یاندكار (ئیسماعیل ئیبراهیم ) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زاری كرمانجی له‌هۆڵی خانه‌كه‌مان رێكخست.

گووتیشی " كۆڕگێر به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و بۆ ئاماده‌بووانی شیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌یان گه‌نج و رۆشنبیر له‌ كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و له‌كۆتایشدا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.