Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 17:05

مه‌سرور بارزانى سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادەبوون
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/1/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان . 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ،کە پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ، بۆیە هەرچییەک لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەیکەین. بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لە سەربنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.