Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 17:05

پۆلیسی سلێمانى دەستبەسەرداگرتنی 2 ئۆتۆمبێلی دزراو و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

ئۆتۆمبێلێكیان لەشاری سلێمانی دزرابوو كە بەزۆر لەخاوەنەكەیان سەندبوو
کوردستان TV
100%


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستبەسەرداگرتنی دو ئۆتۆمبێلی دزراوو دەستگیركردنی دو تۆمەتباری ڕاگەیاند.

نەقیب سەركەوت ڕایگەیاند، لەلایەن پۆلیسی شاری بابلەوە ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری لاندكرۆزەر لەو شارە دزراوەو گومانیان هەبو كە بەرەو شارەكانی هەولێرو سلێمانی هێنرابێت، هێزەكانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان‌و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگادار كردەوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری‌و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان، توانرا رۆژی 2020/1/25 ئۆتۆمبێلەكە لەپێشانگایەكی كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دۆزایەوەو دەستیبەسرداگیرا، ئەو كەسەش دەستگیركرا كە ئوتومبیلەكەی پێبووە، لەئێستادا ئەو كەسە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە.

وتیشی، رۆژی 2020/1/24 ئۆتۆمبێلێك لەشاری سلێمانی دزرابو كە بەزۆر لەخاوەنەكەیان سەندبو، پاش تۆماركردنی سكاڵا لەبەشی پۆلیسی فریاكەوتن‌و نەهێشتنی تاوان لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەوە، لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت‌و ئەو كەسەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی بردبو.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.