ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه، له سه‌ر داوای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2019 له خولی فه‌رمانده‌یی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیرا ، كه تایبه‌ته به پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده بۆ گه‌یاندنی سه‌ربازی له ئاستێكی باڵا و پێشكه‌وتوو، توانیتی به سه‌ركه‌وتوویی خوله‌كه ته‌واو بكات و به فێربوون و زانستێكی نوێه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیه‌كه‌ی.
رائد ئه‌یوب حه‌مه‌د ئه‌مین عه‌لی، له دیمانیه‌كی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی پیێشمه‌رگه وتی: له ماوه‌ی 8 مانگ كه له ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی خوێندن و فێربوون بووم، له سه‌ره‌تادا بۆ ماوه‌ی 5 مانگ له ویلایه‌تی ته‌كساس له بنكه‌ی ئاسمانی لاكلاند ، كه په‌یمانگای زمانی وه‌زاره‌تی به‌رگریه، خۆیندنی زمانی ئینگلیزیم به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد و بڕوانامه‌ی دبلۆمم وه‌رگرت ، كه بڕوانامه‌كه پێویست بوو بۆ به‌شداری كردن له خولی سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی له ویلایه‌تی جۆرجیا.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه باسی له گرنگی ئه‌و خوله سه‌ربازییه كرد‌و وتی: خولی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی، كه له ویلایه‌تی جۆرجیا له سه‌ربازگه‌ی (گۆردن ) ئه‌نجام ده‌دریت، یه‌كێكه له‌و خولانه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه كه له بواری گه‌یاندن ده‌ست به‌كار ده‌بن و لێره بره‌و به زانستی گه‌یاندنی سه‌ربازی سه‌رده‌میانه‌یان ده‌درێت ، هه‌روها جگه له سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانی ئه‌مریكی زۆرێكیش له ئه‌فسه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا به وڵاتانی ناتۆشه‌وه له بواری گه‌یاندنی سه‌ربازی له‌م سه‌ربازگه‌یه فێر ده‌كرین.
رائید ئه‌یوب، له‌باره‌ی خوله‌كه‌وه زیاتر دواو وتی: كۆرسی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی (گه‌یاندن) هه‌مان ئه‌و پرۆگرامانه‌ن كه له كۆلیژی جه‌نگ له ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنریت، ئه‌وانیش (ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، رێكخستنی هێز، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، عه‌قیده‌ی مه‌شقی سه‌ربازی، سه‌ركردایه‌تی و بڕیاردان). هه‌روها پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه، سه‌ربازگه‌ی گۆردن، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه ساڵانه سه‌دان ئه‌فسه‌ر له بواری گه‌یاندنی سه‌ربازی پێده‌گه‌یه‌نێت .
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا رائید ئه‌یوب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، له میانه‌ی خوله‌كه له چه‌ند دیداریكی جیاجیا چاوی به چه‌نده‌ها ئه‌فسه‌ری پله باڵا له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی و زه‌وی پاراستنی واشینگتۆن دی‌سی جه‌نه‌رال ویلیه‌م جه‌ی ووكه‌ر( Major General William J Walker) كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌رۆك ترامپه‌وه بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان كراوه. هه‌روه‌ها به‌شداری له مه‌راسیمی سه‌ربازی ریزلێنان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون له واشنتۆن دی‌سی كردووه ، كه به فه‌رمی داوای لێكراوه وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی كورد به دانانی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر جله سه‌ربازیه‌كانی و به ناوی پیشمه‌رگه به‌شداری بكات.
ئه‌یوب حه‌مه‌د ئه‌مین له ساڵی 1975 هاتۆته دونیاوه، له ساڵی 1993 بوه‌ته پێشمه‌رگه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئێران و خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له كوردستان ته‌واو كردووه. ناوبراو پێش بوونی به ئه‌فسه‌ر له ساڵی 1997 به‌شداری خولێكی تایبه‌ت به بواری گه‌یاندنی سه‌ربازی كردووه و تاكو ئێستا له‌م بواره‌دا خزمه‌ت ده‌كات ، ده‌توانێ به چوار زمان قسه بكات و بنوسێت وه‌كو زمانه‌كانی (ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی و كوردی)، شاره‌زایی له زۆربه‌ی تاكتیك و كه‌ره‌سته‌كانی گه‌یاندنی سه‌ربازی هه‌یه و له‌م بواره‌دا رۆڵ خۆی هه‌یه له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه.
كوردستان تیڤی/ كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.