هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە زۆربەی شارەکان دەستیان بە هەڵمەتی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندەرانیان کردووە و رووبەڕوویان بوونەتەوە رێگه ناده‌ن بگه‌رێنه‌وه گۆره‌پانه‌كانیان.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە رۆژی شەممە 25-1-2020ەوە پلانیان داناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران لە تەحریر، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران.
هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە مەیدانی تەحریر، بەهۆی ئەوەی خۆپێشاندەران بۆ پارێزگاری لە تەحریر چوونەتە وەتبە و شەڕ و ئاڵۆزییەکەش هەر لەوێیە.
خۆپیشانده‌ره‌كانی به‌غدا به دروشمی (بای بایی موقته‌دا سه‌در) ده‌ڵێنه‌وه به خیانه‌تكار وه‌سیفی ده‌كه‌ن بانگی ده‌كه‌ن هاوار ده‌كه‌ن.
هەروەها لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف، بەسرە و دیوانیە رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن و هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت خۆپیشاندانەکان کۆتای‌یان پێ بێت.
پێشڕەوی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو کامپ و ناو جەرگەی خۆپیشاندانەکان لە دوای ئەوەهات، موقتەدا سەدر داوای کشانەوەی لە لایەنگرانی کرد.
ئەمەش وایکرد، بەشێک لە خۆپیشاندەران سەدر بە خیانەتکردن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران تۆمەتبار بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.