Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:49

ئاگر لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانی کەوتەوە

چەند خولەكێك لە دوای هەڵفڕینی
کوردستان TV
#11
100%

فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئێرانی لەكاتی گەشتێكی ناوخۆییدان گڕی گرت و تائێستاش زیانە گیانییەكانی ئاشكرا نەكراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە كەناڵی فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە ئەم ئێوارەیە فڕۆكەیەكی گەشتیاری كە لە شاری جرجانەوە بۆ شاری تارانی پایتەخت گەشتی دەكرد، ئاگر لە بەشێكی فڕۆكەكە كەوتەوە.

لە هەواڵەكەی تەلەفزیۆنی ئێراندا هاتووە ئاگره‌كه‌ چەند خولەكێك لە دوای هەڵفڕینی فڕۆكەكە لە بەشی پێشەوەی فڕۆكەكە دەستی پێكردووە، ئەمەش فڕۆكەكەی ناچار كردووە بگەڕێتەوە فڕۆكەخانەكە و كۆتایی بە گەشتەكەی بێنێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.