Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 15:47

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی له‌گه‌ل شاندێکی یەکگرتووى ئیسلامى کۆبووه‌وه‌

هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەنجامدانی چاكسازیی راستینە كردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی پێشوازییان لێ كرا، هەردوولا دووپاتیان لەسەر پشتیوانی ئەنجامدانی چاكسازیی راستینە كردەوە.

لە كۆبونەوەیەكدا، دۆخی سیاسیی كوردستان‌ و ئه‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆز و نه‌خوازراوه‌ی لە ناوچەكە هاتووەته‌ كایه‌وه‌، تاوتوێ كرا، جه‌خت له‌ پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا كرایەوە، هەردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌ك هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە سیاسەتێكی هاوبەش‌ و ژیرانەی كوردستانیانە كه‌ پێویستییەكی هه‌نوكه‌یی و چارەنوسازی ئەم قۆناغەیە. ‌

هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ڕاستینە و هه‌نگاوی جیدی بنێرێت بۆ خۆشگوزه‌رانیكردنی خەڵكی كوردستان، ئەو كێشانەی لە كۆمەڵگای كوردستاندا هەن و كاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵك جێهێشتووە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.

له‌ كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا كۆك بوون، كە سەرباری ئەركە سیاسی‌ و حزبیەكان، لایەنە سیاسییەكان رۆڵیان هەبێت لە چارەسەركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێگەگرتن لە تەشەنەكردنیان، كە كاریگەری خراپیان بۆ سەر كۆمەڵگا هەیە و پێویستە حكوومەتی هەرێم چارەسەریان بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.