بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا ئاشكرایكرد، 10 تەرمی نەناسراو لە بەری راستی شاری موسڵ دۆزراونەتەوە.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی گه‌ڕان و پاككردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، له‌ناوچه‌ی شه‌هوان و قهلعیات له‌به‌شی چه‌پی موسڵ به‌رده‌وامه.
تیمی گەران و رزگاركردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان 10 تەرمی نەناسراویان لە ناوچەی شەهوان و قەلیعات لە بەری راستی شاری موسڵ دۆزیوەتەوە كە كۆن بوون و تەنها ئێسك و پروسكیان ماوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، تەرمەكان رادەستی پزیشكی دادوەری كراونەتەوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشكرا بكرێت، یان هیچ پێناسێكیان لەگەڵدا بێت.
شایه‌نی باسه له‌مانگی 6ی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای نهینهواو پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ته‌رمانه‌ش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كه كوژرابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.