Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:37

پسپۆڕانى چینى سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایان دۆزییه‌وه‌

بەهۆیەوە 41 کەس له‌ چین گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای فه‌رمی له‌ وڵاتی چین بڵاویكرده‌وه‌، پسپۆڕان توانیویانه‌ سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسى مه‌ترسیدارى کۆرۆنا بدۆزنه‌وه‌ و ده‌لێن" له‌ رێگه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه‌ بلاو ده‌بێته‌وه‌ ، كه‌ له‌ ناو بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێت.

ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لەزیادبووندایە، حکومەت رێوشوێنی تووندی تەندروستیی گرتووەتەبەر و بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە ئاهەنگی سەری ساڵی چینی بێبەشدەبن.
 
بەپێی ئاماری دەزگا تەندروستییەکانی چین، تاوەکو ئێستا لەو وڵاتەدا هەزار و 277 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەهۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
بەکارهێنانی ئامڕازەکانی گواستنەوەی گشتی لە 18 شاری سەر بە پارێزگەی هوبەیی چین راگیراوە، ئەوەش بۆ رێگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەنێویشیاندا شاری ووهان کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 11 ملیۆن کەسە و بە شوێنی سەرهەڵدان و تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دادەنرێت. 
 
لە کاردانەوەیەکی دیکەی دژی ئەم هەڕەشە تەندروستییەدا حکومەتی چین دەستیکردووە بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی هەزار قەرەوێڵەیی کە بڕیارە لە ماوەی 10 رۆژدا تەواوی بکات.

جگه‌ له‌ وڵاتی چین، ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌: 4 حاڵه‌ت له‌ تایلاند، 3 حاڵه‌ت له‌ ژاپۆن، 2 حاڵه‌ت له‌ كۆریای باشوور، 2 حاڵه‌ت له‌ ئه‌مه‌ریكا، 2 حاڵه‌ت له‌ ڤێتنام، 3 حاڵه‌ت له‌ سنگاپوره‌، 2 حاڵه‌ت له‌ فه‌ره‌نسا و حاڵه‌تێك له‌ نیپاڵ و حاله‌تێكیش له‌ كه‌نه‌دا تۆماركراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.