دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه به مووشه‌ك كرایه ئامانج، عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ، جارێكی دیكه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی بیانی و به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئێمه به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره كرده‌وانه‌ی به‌ده‌ر له یاسا ئیدانه ده‌كه‌ین، كه ده‌بنه هۆی لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و حورمه‌تی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
ئێمه فه‌رمانمان به هێزه‌كانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوببنه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پشكنین و رێگریكردن له‌و ده‌ستدرێژیانه چڕ بكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانیان له دادگا وه‌رگرن".
عه‌بدولمه‌هدی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌شڵێت ، به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره ره‌فتاره تاكلایه‌ن و نا به‌رپرسانه، كه ده‌ره‌نجامی خراپ و نه‌رێنییان بۆ عێراق ده‌بێت و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه عێراق ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ، به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا، كه حكوومه‌ت ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی رێكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له وڵات كردووه.
راشیدهگهێنێت ،هه‌ر بۆیه حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و به‌گوێره‌ی یاسا رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر و به هه‌موو توانایه‌كی به‌رپرسیارانه‌ش هه‌وڵ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كه‌ین، كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و دۆخێك ببه‌ن، كه هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێنه‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.