Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 12:16

ئەمەریکا: دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاکانی سەربە ئێران ئاڵۆزە

ئەمەریكا داوایەك لە حكوومەتی عێراق دەكات
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا  بڵاوی كرده‌وه‌ دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت.

 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ ، كه‌تێیدا هاتووه‌ دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە 14 جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق.

داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات، ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ده‌شڵێت ، تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.