به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری كه له تارانه‌وه به‌ره‌و شاری ماهشه‌ری ئێران گه‌شتی ده‌كرد، له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ماهشه‌هر، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه له رێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی لایدا.
له‌مباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم له‌سه‌ر زاری، ره‌زا جه‌عفه‌رزاده به‌رپرسی راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی ماهشه‌هر ئاشكرای كرد: كاتژمێر 6:44 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری جۆری بوینگ ئێم دی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی كاسپییه‌نی ئێرانی، به 135 سه‌رنشینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ماهشه‌هر له باشووری ئێران به‌ڕێكه‌وت.
گوتیشی: به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی و نه‌بوونه‌وه‌ی تایه‌كانی، فڕۆكه‌كه نه‌یتوانی له فرۆكه‌خانه بنیشێته‌وه و له ئه‌نجامدا له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ی خۆی لایدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: رووداوه‌كه بێجگه له‌و زیانه مادییه‌ی كه به‌ر فڕۆكه‌كه كه‌وتووه، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی فرۆكه‌كه له ره‌وشێكی ته‌ندرووستی جێگیردان.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌شتیاری سه‌ربه هێڵی ئاسمانی ئێران كه له فرۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تارانه‌وه به‌وه‌ر ئیسته‌مبۆل گه‌شتی ده‌كرد، به‌هۆی تووش هاتنی به كێشه‌ی ته‌كنیكی له ئاسمان، به ناچاری گه‌ڕایه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران و نیشته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.