Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 14:24

کەشو هەوای 2019 بۆ هەرێمی کوردستان ساڵێکی جیاواز بوو

له‌و ساڵه‌دا رێژەی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بەرزترین ئاستی تۆماركرد
کوردستان TV
100%

ساڵی 2019 رێژەی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بەرزترین ئاستی تۆماركردووە كە لە 30 ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووە و زۆرترین رێژەی باران بارینیش لە پارێزگای سلێمانی بووە, 


بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ساڵی 2019 لەرووی كەش و هەواو رێژەی باران بارین بۆ هەرێمی كوردستان ساڵێكی جیاواز و تایبەت بووە و  بەبەراورد بە 30 ساڵی رابردوو زۆرترین رێژەی باران باریووە , پڕبونی "بێڵ ماوسی " بەنداوی دووكانیش لەو ساڵەدا بووە رووداوێكی گەورەی سروشتی و لە ساڵی 1988 سەر رێژی نەكردبوو , تەنیا لە پارێزگای سلێمانی لە 2019 دا هەزار و 
" 32.5" ملم باران باریووە و بەمەش پارێزگای سلێمانی بەبەراورد بە پارێزگاكانی تری هەرێم زۆرترین رێژەی باران بارینی لەو ساڵەدا تێدا تۆمار كراوە ,  


لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی هاتووە : لە ساڵی 2019 دا تێكڕای بڕی باران بارین  لە سلێمانی"1032,5"ملم بووە و كۆی بەفر بارین لەو ساڵەدا "11"سم بووە و بەرزترین پلەی گەرما لەو ساڵەدا " 44,8" پلە بووە و نزمترین پلەش "-2,5" پلە بووە ,  تێكڕای بوون بە هەڵم "5"ملم بووە و تێكڕای ماوەی دەركەوتنی تیشكی خۆر  بە كاتژمێر"7,5" و تێكڕایی پاڵەپەستۆی هەوا لە سەر شاری سلێمانی "914,9"میلیبار بووە و  بەرزترین خێرایی با لەو ساڵەدا "20,5كم/كاتژمێر " بووە و بەرزترین رادەی شێ "100%" بووە و نزمترین رادەش "%9" بووە .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.