Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 14:24

دابینکردنی بودجەی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە تیمی هەماهەنگی ناوه‌ندی هاوپه‌یمانان(mlt) كرد
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ئەمڕۆ27/1/2020 ، سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی كرد لە تیمی هەماهەنگی ناوه‌ندی هاوپه‌یمانان(mlt) كه‌ پێكهاتبوو لە كۆڵۆنێڵ گوانی و كۆڵۆنێڵ بەهمان.
رایده‌گه‌یه‌نن ، لەو دیدارەدا باسیان لە رەوشی ئەمنی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد و تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان كرا.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، لەلایەن خۆیەوە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە گرنگیەوە تیشكی خستەسەر پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقی فیدراڵ و جه‌ختی لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت كردەوە ، بەتایبەتی لەرووی دابینكردنی بودجەی پێشمەرگە وەك بەشێك لە سستەمی بەرگری عێراق.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بە هەنگاوەكانی چاكسازی و ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە كرا كە ماوەیە لەلایەن سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەردراوە.

لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان سوپاسی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەیان كردووه‌ بۆ ئەو دیدارە و هیوایان خواست هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان زیاتر بێت و ئامادەیی خۆشیان نیشان دا لە نزیككردنەوەی بۆچوونی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە پێناو رێگاگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و باشتركردنی رەوشی ئەمنی لەو ناوچانەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له‌سه‌ره‌.

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.