حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له ناوبردنی ئاسایش و له‌ناوبردنی یەکپارچەیی خاکی ئێرانه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت پەیوەندی نێوان ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێران تێک بدات، هاوكات هانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی وڵات به‌شدار بن كه بڕیاره له 21ی شوباتی ئەمساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی وتارێکدا کە لە بەردەم پارێزگارانی شارەکانی ئێران‌دا پێشکەشی کرد رایگەیاند: پێویستە ئەو کەسانەی رەخنە لە ئێمە و لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی وڵات دەگرن، به‌ر له هه‌ر شتێك بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانج گرتنی ئاسایش و له ناوبردنی یەکپارچەیی خاکی ئێران، لەپلانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە، به تایبه‌ت دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاران رێگە نادات کۆشکی سپی پەیوەندی نێوان ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران تێک بدات، ئەوان دەیانەوێت ئێران لە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جیهان داببڕن.
له كۆتاییدا رۆحانی گوتی: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا، رێژه‌ی ده‌نگدان له سه‌دا 50 بۆ 70 بووه و بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداری هاووڵاتیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رزتر بێته‌وه كار به سیسته‌می ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ئاره‌زووی خۆیان و دوور له گوشار ده‌نگ بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.