Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:31

فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى ئەفغانى تێکشکا

بە (83) سەرنشینەوە
کوردستان TV
100%


فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى ئەفغانى لە غەزنى ناوەڕاستى ئەفغانستان کەوتەخوارەوە و تێکشکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى سەر بە هێڵى فڕۆکەوانى ئاریانا ئەفغان ئێرلاینس کە لە هەراتەوە بەرەو کابول بەڕێکەوتبوو بە (83) سەرنشینەوە لە غەزنى ناوەڕاستى ئەفغانستان تێکشکا.

عارف نوری، وتەبێژی پارێزگاری ویلایەتی غەزنی، بە ئاژانسی هەواڵیی (Ariana news) راگەیاندووە، فڕۆكەكە بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە بزوێنەرەكانی كەوتووەتەخوارەوە.

وتەبێژی پارێزگاری ویلایەتی غەزنی، هیچ زانیارییەكی سەبارەت بە چارەنووسی سەرنیشینەكانی ناو فڕۆكە تێكشكاوەكە ئاشكرانه‌كرد.

میدیاكانی ئه‌م وڵاته‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌كان دیار نییە کە ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی تاڵیبانەدایه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.