Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:04

بوومەلەرزەیەک باشووری ئێرانی هه‌ژاند

گوڕی بوومەلەرزەكە، (5.4) پلە بووە
کوردستان TV
#11
100%


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای شیرازی باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاندووه‌.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 27-1-2020، بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای فارس لە باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند.

میدیاكان ئاشكراشیانكردووە، گوڕی بوومەلەرزەكە، (5.4) پلە بووە بە پێوەری رێختەر، بەو هۆیەشەوە زیانێكی گەورە بە ناوچەكە كەوتووە.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.  

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.