Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 12:51

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی کوردستانی ده‌کات

میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد، كه‌ ئامانجێكی له‌ پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته ‌بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/1/27 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ێامادەی بوون، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.

سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌ گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌ رێگه‌ی زیادكردنی داهات به‌ ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و رێگه‌گرتن له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد، كه‌ ئامانجێكی له‌ پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته ‌بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كان و ، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ گشت كه‌رته‌كاندا و ، گرنگیدان ‌به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.