Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 12:51

وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە و تۆمار نەکراوە

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.

بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە.

لێرەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی  WHO

لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت.


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ی کانوونی دووەمی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.