بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی 5.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای شیرازی له ئێران هه‌ژاند.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی ئێران ئاشكرای كرد: رۆژی دووشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی 5.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ناوه‌ندی روودانی بوومه‌له‌زه‌كه شارۆچكه‌ی خانزه‌نیانی هه‌ژاند كه ده‌كه‌وێته دووری 40 كیلۆمه‌تری شیراز.
دكتۆر محه‌مه‌د جه‌واد ره‌زه‌ویان به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوه له ناكاوه‌كانی سه‌ر به زانكۆی پزیشكی شیراز به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند: 33 كه‌س له‌و رووداوه برینداربوونه كه ره‌وشی ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ر خانووی هاووڵاتیانی دوو گووندی پرشكۆفت و ئاره‌ندی كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.