مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی پێشووتری ئێران سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی كۆبی براینت،ئه‌ستێره‌ی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكی ده‌كات و ده‌ڵێت: براینت كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزو دیاربوو.
نه‌ژاد دوێنێ دووشه‌ممه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی براینت و لۆس ئه‌نجلوس ده‌كه‌م، كۆبی مافێكی زۆری به‌سه‌ر تۆپی سه‌به‌ته‌وه هه‌یه ، هه‌ستم به‌دڵته‌نگی كرد كاتێك گوێبیستی كۆچی دوایی كۆبی و كچه‌كه‌ی و سه‌رنشینه‌كانی دیكه بووم، بیریان ده‌كه‌ین.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه كۆبی براینت-ی ئه‌فسانه‌ی یاری باسكه و یانه‌ی ئێن بی ئه‌ی به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.